وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی کەلار- مەرزی پەروێزخان نزیک قۆرەتوو، کەسێک گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، سامان عەلی وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەسەر رێگەی کەلار- مەرزی پەروێزخان نزیک قۆرەتوو رووداوێکی هاتوچۆدا روویداوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، رووداوەکە
لە جۆری پێکدادان بووە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری کرۆلا تەکسی و کیا سپۆرتاج،
بەهۆی رووداوەکەوە شۆفێری دوو ئۆتۆمبێلەکە بە سەختی بریندار بوون.
باسی لەوەش کرد، پاش گەیاندنیان بە نەخۆشخانەی
فریاکەوتنی شەهید هەژار، شۆفێری تاکسییەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەکان،
ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە لەدایکبووی ساڵی ١٩٦٨ـە و دانیشتووی کەلارە.
هونەر فارس - کەلار