سەردێڕ:

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق؛ پاسی نوێ دابیندەکات

PM:08:05:20/12/2024

2656 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، ساڵی داهاتوو هێڵەکانی گواستنەوەی گشتی پاس لە بەغدا دەگەێنینە ٧٢ هێڵ و ٨٠ هێڵیش لە سەرجەم پارێزگاکاندا کارا دەکەن.


ئەمڕۆ هەینی ٢٠ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، مەیسەم سافی وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیەی راگەیاند، تاوەکو ئێستا ٤٣ هێڵی گواستنەوەی گشتی پاسمان لە بەغدا کارا کردوون و تاوەکو سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ـیش چەندین هێڵی دیکە کارا دەکەین و ئێستا خاوەنی ٦٠٠ پاسین و لەگەڵ زیادکردنی هێڵەکان پێویستمان بە پاسی دیکە دەبێت و هاوردەیان دەکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلانمان وایە لە ساڵی داهاتوودا ژمارەی هێڵەکانی گواستنەوەی گشتی پاس لە بەغدا بگەیێنینە ٧٢ هێڵ و لە سەرجەم پارێزگاکانی دیکەش ٨٠ هێڵ کارا دەکەین.

ئەمە لەکاتێکتدایە، ئەو پاسانەی وەکو هێڵی گواستنەوەی گشتی لە عێراقدا کاریان پێدەکرێت، دروستکراوی ئەڵمانیا و چینن و دوو نهۆمین، رەنگەکەیان سوور و رەشە و لە بەشی پێشەوەیدا ژمارەیەکی تایبەتی لێدراوە، کە هەر ژمارەیەک تایبەتە بە گەڕەک و ناوچەیەکی دیاریکراو.

هاوکات، نرخی کرێی هاتووچۆکردن بەو پاسانە بەگوێرەی گەڕەکەکان دەگۆڕێت، کە بەشێوەیەکی گشتی لەنێوان ٥٠٠ بۆ ١٠٠ دیناردایە.













گەلەری