AM:10:45:09/10/2024
1044 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکرا کرد و باس لەوەدەکات، پلەکانی گەرما گۆڕانکارییان بەسەردا نایەت و بە جێگیری دەمێننەوە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
ئەوەش هاتووە، سبەی پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە
دوای نیوەڕۆوە لە هەندێک شوێن پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما جێگیر دەبن و ناگۆڕێن.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : ٣٥ پلەى سیلیزى
سلێمانی : ٣٤ پلەى
سیلیزى
دهۆک : ٣٥ پلەى
سیلیزى
کەرکوک : ٣٧
پلەی سیلیزى
هەڵەبجە : ٣٥ پلەى سیلیزى
گەرمیان : ٣٧ پلەى سیلیزى
زاخۆ : ٣٥
پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : ٢٤ پلەى سیلیزى
سۆران : ٣٢ پلەى
سیلیزى