AM:09:15:09/10/2024
1168 جار خوێندراوەتەوە
شەپۆلی بارانبارینی بەخوڕ و زریانی بەهێز چەند وڵاتێکی جیاوازی گرتووەتەوە و لەناویشیاندا نەیجەر یەکێکە لەو وڵاتانەی زیانی زۆری لێکەوتووە و بەهۆیەوە زیاتر لە یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، یان بریندار و بێسەروشوێن بوون، یانیش خانوو و ماڵیان لەدەستداوە.
کەشناسی نەیجەر رایگەیاندووە، تاوەکو ٢٣ی ئەیلول بارانبارینی بەخوڕ و لافاو بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ٣٣٩ کەس و ٣٨٣ کەسیش بریندار بوون، هاوکات، ملیۆنێک و ١٧٦ هەزار و ٥٢٨ کەس زینیان پێگەیشتووە.
بەپێی هەواڵەکانی
کەشناسی ئەو وڵاتە، زریان و لافاو بەدەر لە زیانە مرۆیی و مادییەکانی، بووەتە هۆی
داڕمانی زەوی لە چەندین ناوچە، کە ئەوەش بەشێکە لە هۆکاری زیاتر بوونی زیانەکان.
شەپۆلی بارانبارینەکە بە
جۆرێکە، ناوچە بیابانییەکانی وڵاتەکەی گرتووەتەوە و لە ناوچەی ئەگادیزی مێژوویی
هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە.
لەلایەکی دیکەشەوە
بارانی بەخوڕ بووەتە هۆی رووخاندنی مزگەوتێکی مێژوویی کە تەمەنی زیاتر لە ٢٠٠ ساڵ
بووە.