ئەمڕۆ شەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا لە ھەرێمی کوردستان ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ ھەزار و ٧٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، ئەوەش بەراورد بە هەفتەی رابردوو نرخەکەی ٧٠٠ دینار بەرزبووەتەوە.
نرخی لیرەی سوری نزم بویەوە تەنها لە ماوەی ٥ رۆژ نرخی ملیۆنێک لە ٤٥٠ هەزارەوە بۆ ٣٦٥ هەزار دینار دابەزی لەکاتێکدا سێ رۆژ بەر لە ئێستا بە ٦٠٠ هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرا، لە دوای روخانی رژێمی ئەسەد نرخی لیرەی سوری باس و خواسێکی زۆری لەسەرە ئەمڕۆ نرخی لیرەی سوری و سەجەم دراوەکان بەم شیوەیەیە:
ملیۆنێک لیرەی
سوری بە ٣٦٥ هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٧ هەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٨٧ هەزار دینارە.
١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە ٧ ملیۆن
و ٥٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی.
١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە سێ هەزار و ٤١٠
لیرەی تورکی.
١٠٠٠ کرۆنی نەرویجی بە ١١٤ هەزار و ٥٠٠
دینارە.