PM:07:33:21/12/2024
1384 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکى یەکێتى رایگەیاند، هەر لەسەرەتاوە هەڵوێستیان وابووە کە حکومەتێکى خزمەتگوزاریی دادپەروەر دابمەزرێت لە هەرێمى کوردستان.
ئەمڕۆ شەممە ٢١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤ نوسینگەى سەرۆکى یەکێتى رایگەیاند، بافڵ تاڵەبانى لە بەغدا چەند کۆبونەوە و دیدارێکى هەبووە و وتویەتى، جەخت لە هەڵوێستەکانی رابردوویان دەکەنەوە سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی خزمەتگوزار و دادپەروەر.
ئاماژەی
بەوەشکرد، حکومەتێک دوور لە جیاکاری خزمەتی هەموولایەک بکات و هەوڵەکانی لەپێناو
گەشەسەندنی کوردستان و داهاتوویەکی سەقامگیرتردا بێت.
قسەکانى ئەو بەرپرسەى یەکێتى لەکاتێکدایە کە حزبەکەى ٣٢ ساڵە شەریکێکى
بنەڕەتى حکومەتە و هاوشانى پارتى بڕیاریانداوە لە بڕینى مووچە و دروستکردنى
قەیرانەکان و داگیرکردنى موڵک وماڵى گشتییدا.