بەغدا لەمساڵدا ٩ تریلیۆن و ٤٢١ ملیار دیناری بۆ هەرێم ناردووە هەرێم ١٠ مووچەى پێدابەش کردووە و سەرباری نزیکەى پێنج ترلیۆن دینار داهاتى ناوخۆ تەنها ١٨٠ ملیار دیناری بۆ مووچە خەرجکردووە بەو پێیەش هەرێم تەنها لەسەدا ٥ی پارەى موچەى دابینکردووە و ٩٥٪ى پارەى مووچە بەغدا خەرجیکردووە.
بەوەش لەمساڵدا تا ئێستا بەغدا نۆ ترلیۆن و ٤٢١ ملیار دیناری بۆ هەرێم ناردووە. بەڵام حکومەتى کاربەڕێکەر تەنها ١٠ مووچەى پێی دابەشکردووە.
ئەگەر بەتێکڕا مووچەى مانگێکی مووچەخۆرانى
هەرێم٩٦٠ملیار دینار بێت، ئەوا بۆ ئەو١٠مانگە حکومەتى کاربەڕێکەر بۆ هەر مانگێک ١٨ ملیار دیناری کورتهێنانەکەى پڕکردووەتەوە بۆ ئەو١٠مانگە تەنها١٨٠ملیار دیناری خەرجکردووە، واتە بەغدا
بەڕێژەى لە ٪٩٥ پارەى مووچەى هەرێمى دابینکردووە و حکومەتى
کاربەڕێکەر تەنها ٪٥ پارەی مووچەى دابینکردوە، ئەوە
لەکاتێکدایە، هەرێم جگە لە داهاتى نەوتى قاچاخ کە مانگانە بە نزیکەى٥٠٠ ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت، داهاتى ناوخۆی مانگانە ٤٥٢ ملیار دینارە و بۆ١١مانگ دەکاتە نزیکەى پێنج ترلیۆن دینار
دەکات و تەنها ٣٩٩ ملیاری رادەستى بەغدا کردووە و ئەوەى
دیکەى نازانرێت چی لێهاتووە.
ئەمساڵ حکومەتى کاربەڕێکەر بە پارەى بەغداش
یەک مووچەى لە کاتى خۆیدا دابەش نەکردووە، ئەگەر حەق و حسابێکی نێوان بەغدا و
هەرێم بکرێت بەم جۆرە دەبێت.
حکومەتى عێراق لەمساڵدا زیاتر لە نۆ ترلیۆن
و٤٠٠ملیار دینارى بۆ هەرێم ناردووە.
بەغدا لەمساڵدا ئەم بڕە پارانەى ناردووە:
بۆمووچەی مانگی یەک ٦١٨ ملیار دینار
بۆمووچەی مانگی دوو ٩١٣ ملیار دینار
بۆمووچەی مانگی سێ ٨٢٠ ملیار دینار
بۆمووچەی مانگی چوار ٩٥٦ ملیار دینار
بۆمووچەی مانگی پێنج ٨٦٤ ملیار دینار
بۆمووچەی مانگی شەش ٩٩١ ملیار دینار
بۆمووچەی مانگی حەوت ٣٠٦ ملیار دینار
بۆمووچەی مانگی هەشت ٥٥٠ ملیار دینار
لە مانگى نۆ بەغدا ٥٧٢ ملیار دیناری وەک تەواوکاری ناردووە
بۆمووچەی مانگی نۆ ترلیۆنێک
و١٠ملیار دیناری ناردووە
بۆ مووچەی مانگی ١١ بەغدا ٧٦١ ملیار دیناری ناردووە
بەغدا ٤٣٠ ملیار دینار دەنێرێت بۆ تەواوکاری مووچەی مانگەکانی ١٠ و ١١
و ١٢
هاوکات بەغدا بۆ مووچەى مانگی١١ش ٦٣٠ ملیاری ناردووە.