سەردێڕ:

فەرمانگەی کارتی نیشتمانیی چەمچەماڵ بۆ هاوڵاتیان: سبەینێ سەردانمان مەکەن

PM:11:39:08/10/2024

1828 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری فەرمانگەی کارتی نیشتیمانیی چەمچەماڵ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە، داوا لە هاوڵاتیان دەکەن سبەینێ چوارشەممە سەردانیان نەکەن.


ئەمڕۆ سێشەممە، ئاری خورشید، بەڕێوەبەری فەرمانگەی کارتی نیشتیمانیی چەمچەماڵ بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی و لەکارکەوتنی ئامێرێکی سەرەکی فەرمانگەکەمان، سبەینێ چوارشەممە کارکردن رادەوەستێت".

ئاماژەی بەوەش کرد، هیچ مامەڵەیەکی هاوڵاتیان جێبەجێ ناکرێت، هەر بۆیە داوایان لێ دەکەن سەردانی فەرمانگەکە نەکەن.

ئەوەشی خستە روو، بڕیارە سبەینێ لە وەزارەتی ناوخۆی بەغداوە ئەو ئامێرە کە پێویستیانە بۆ راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان بۆ فەرمانگەکەیان بنێردرێت.

وتیشی" دیار نییە بۆ رۆژی پێنجشەممە مامەڵەکان دەست پێدەکاتەوە یان نا، بەڵام لە هەفتەی داهاتووەوە بە دڵنیایی دەست دەکەینەوە بە راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان".

هۆگر عەدنان – چەمچەماڵ













گەلەری