سەردێڕ:

کاریگەرییە مەترسیدارەکانی کەمی رێژەی پۆتاسیۆم لە جەستەدا چین؟

PM:11:21:08/10/2024

2152 جار خوێندراوەتەوە

پۆتاسیۆم کانزایەکی زۆر گرنگە لە جەستەدا، بەو پێیەی بەرپرسە لە کارکردنی ماسولکەکان و دەمارەکان و دڵ، کەمی ئاستی پۆتاسیۆم کاریگەری زیانبەخشی لەسەر جەستە هەیە.


لە راپۆرتێکی ماڵپەڕی " Hindustan Times" ئاماژە بەوە کراوە، دابەزینی زۆری ئاستی پۆتاسیۆم بە تایبەتی لەو کەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە، دەبێتە هۆی ناڕێکی لێدانی دڵ، ئەوەش رەنگە ببێتە هۆی ئەوەی هەست بە سەرگێژخواردن یان بێهۆشبوون بکرێت.

پێویستە ئاستی پۆتاسیۆم لە جەستەدا بپارێزرێت، چونکە ماسولکەکان و خانە دەمارییەکان و دڵ بە باشی کار دەکەن کاتێک رێژەی پۆتاسیۆم لە جەستەدا لە ئاستێکی پێویستدا بێت.

نیشانەکانی کەمی پۆتاسیۆم بریتین لە:

١. گرژبوونی ماسولکەکان و لاوازبوونی ئەندامەکان.

٢. تێکچوونی کۆئەندامی هەرس.

٣. قەبزی، ئاوسانی سک، سکچوون و رشانەوە.

٤. هەستکردن بە ماندوێتی و ئازاری ماسولکەکان.

٥. دابەزینی پەستانی خوێن.

٦. ناڕێکی لێدانی دڵ.

٧. دروستبوونی کێشەی هەناسەدان.













گەلەری