سەردێڕ:

ئێن ئاڕ تی دۆسیەیەکی نهێنیی قومارخانەکانی دهۆک ئاشکرا دەکات

PM:10:37:08/10/2024

1960 جار خوێندراوەتەوە

هاوشێوەى هەولێر و سلێمانى، لە دهۆکیش چەندین قومارخانە هەن و کەسانی دەستڕۆشتووی پارتى لەپشتیانەوەن، بە گوێرەى زانیارییەکان، پاسەوانەکانی مەسرور بارزانی قورماخانەکانی ئەو شارە دەپارێزن چونکە داهاتەکەی بۆ خۆیانە.


ژمارەیەک قومارخانە لە شاری دهۆک بوونیان هەیە کە لەلایەن پاسەوانەکانی مەسرور بارزانییەوە دەپارێزرێن، تا ئێستاش چەندین کەس بەهۆی ئەو قومارخانانەوە مایەپووچ بوون و بەهۆیانەوە چەندین کێشەى کۆمەڵایەتى دروست بوون.

هاوکات، ئێن ئاڕ تی لە نزیکەوە لەگەڵ بەشێک لە قوربانیانی ئەو قومارخانانە قسەی کرد، ئەوانیش ئەوەیان ئاشکرا کرد،لە چەند جێگەیەک لە سنووری دهۆک قومارخانە هەن و کەسانی دەستڕۆیشتوو لەپشتیانەوەن.

یەکێک لە قوربانییەکان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ماوەی هەشت مانگە فێری قومارە ئەلکترۆنییەکان بووە و لەو ماوەدا یەک ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلاری دۆڕاندووە، ئەوەش جگە لەوەی خانویەکی دۆڕاندووە و خانویەکی دیکەی لەبری پارە وەک رەهن لێ وەرگیراوە.

بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، پاسەوانەکانی مەسرور بارزانی قومارخانەکانی پارێزگای دهۆک دەپارێزن لەبەر ئەوەی داهاتەکەی  بۆ خۆیانە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، باندەکان ئامێری قومارکردنەکە بەجۆرێک لێ دەکەن کە زۆربەیان بدۆڕێن، ئەو کەسانەشی نەدۆڕێن، فشاریان لێ دەکرێت و بە جۆرێک لە جۆرەکان، هەموو موڵک و ماڵ و ئۆتۆمبێل و پارەکانی لە دەست دەدات.













گەلەری