AM:10:54:20/12/2024
1428 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی نوێی بۆ تاوتوێکردنی دۆسیەی سوریا لە مانگی داهاتوودا راگەیاند.
ئەمڕۆ هەینی ٢٠ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، ژان نۆئێل بارۆت، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا رایگەیاند، وەزیر و بەرپرسانی ئەمەریکا، ئەوروپی، عەرەبی، کە لە ١٤ـی کانونی یەکەمدا لە ئوردن کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی سوریا، لە کانونی دووەمی داهاتوودا لە پاریس کۆدەبنەوە بۆ بەردەوام بوون لە هەماهەنگی پەیامەکانیان.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو کۆبوونەوەیەی هاوبەشەکانی ناوچەی عەقەبەی لە
ئوردن کۆکردەوە ئامانجی هەماهەنگی پاڵپشتیی مەرجداری بەکۆمەڵ بوو بۆ گواستنەوەی سیاسی
لە سوریا.
هاوکات ئاماژەی بەوەش کرد، رێنماییەکانی بەشداریکردن لە سوریا دیاریکراون،
و "دووەمین کۆبوونەوەی ئەم گروپە مانگی داهاتوو لە پاریس بەڕێوەدەچێت"