سەردێڕ:

وەزارەتی دارایی هەرێم: بەغدا زیاتر لە ٣٢٩ ملیار دیناری خستە سەر هەژماری بانکیمان

PM:01:52:08/10/2024

6528 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، بەغدا ٣٢٩ ملیار و ٣٩٢ ملیۆن دیناری خستووەتە سەر هەژماری هەرێم لە بانکی ناوەندی عێراق.


ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارتی دارایی هەرێم رایگەیاند، بەغدا ٣٢٩ ملیار ٣٩٢ ملیۆن دیناری خستووەتە سەر هەژمارەکەیان و ئەو پارەیە بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەکان نێردراوە.

 

باسی لەوەش کردووە، لە مووچەی مانگی هەشت ٣٦١ ملیاریان لێ ماوەتەوە و ئێستا ٦٩٠ ملیار و ٣٩٢ ملیۆنیان بۆ مووچەی مانگی نۆ لەبەردەستدایە و ٣٠٥ ملیار دینار کورتهێنانیان هەیە.

ئەوەشی خستووەتە روو، " بەڵێن دراوە لەم چەند ڕۆژەدا سەرجەم ئەو لێبڕینانە خەرج بکرێت کە لە مووچەی مانگەکانی ڕابردوو بڕدرابوو، تا بتوانرێت کورتهێنانی مووچەی مانگی ئەیلولی پێ پڕ بکرێتەوە".

ئەوەش لەکاتێکدایە، داهاتی ناوخۆی هەرێم مانگانە ٤٥٢ ملیار دینارە و داهاتی فرۆشتنی نەوتیش بەقاچاخ ٥٠٠ ملیارە مانگانە کەچی هەرێم چاوەڕێی بەغدایە بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانەکە و ئامادەیە نییە دەست بۆ یەک دیناری ئەو داهاتانە ببات.


 













گەلەری