شارەزایان دووپاتیان کردەوە کە ناوبەناو ئارەقکردنەوەی شەوانە بەهۆی بەرزی پلەی گەرمییەوە یان سترێسەوە ئاساییە، بەڵام ئەگەر ئەم ئارەقەکردنە زۆر بێت بەڕادەیەک کە جلوبەرگ و جێگەی نوستن تەڕ بکات، ئەوە ڕەنگە ئاماژەیەک بێت بۆ کێشەیەکی تەندروستی، هەروەها ئارەقکردنەوەی زۆر تەنانەت لە کەشوهەوا ساردەکانیشدا رەنگە ئاماژە بێت بۆ کێشەیەکی تەندروستی گەورە وەک کێشەی لیمفۆماکان.
لیمفۆما جۆرێکە لە شێرپەنجە کە کاریگەری لەسەر خڕۆکە سپییەکان دەبێت، بەشێکی گرنگی سیستەمی بەرگری جەستەیە، لە ئەگەری دروستبوونی کێشەیەک لە لیمفۆماکاندا چەندین نیشانە لەسەر جەستە دەردەکەون وەک هەست کردن بە ماندووێتی زۆر، دابەزاندنی کێش بە شێوەیەکی کتوپڕ، ئارەقکردنەوەی زۆر.
پسپۆران هۆشداری دەدەن کە ئارەقکردنەوەی زۆر بە تایبەت لە شەواندا یان لە کەشوهەوای ساردیشدا ئاماژەیە بۆ هەبوونی کێشەیەک لە لیمفۆماکاندا، زوو دەستنیشانکردنی کێشەکە زۆر گرنگە بۆ زوو وەرگرتنی چارەسەر.