بەشێک لە پزیشکانی خولاوی نەخۆشخانەی شار بە ئێن ئاڕ تیان راگەیاند، بەهۆی ئەوەی ناڕەزایەتییان لە بەرامبەر دواکەوتنی مووچەکانیان دەربڕیوە لە کارکردن دوورخراونەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٤٧٠ پزیشکی خولاوی گەنج لە نەخۆشخانەی شار گردبوونەوە و ئاماژەیان بەوە کرد، بەهۆی ئەوەی ناڕەزایەتییان لە بەرامبەر دواکەوتنی مووچەکانیاندا دەربڕیوە دوورخراونەتەوە.
یەکێک لە پزیشکەکان باسی لەوە کرد، دوورخستنەوەکەیان
بەشێوەیەکی فەرمی نەبووە و بیانووەکەی ئەوەیە ئەوان شوێنەکانی خۆیان جێهێشتووە و
داوایان لێ دەکەن دووبارە موباشەرەی دامەزراندن بکەنەوە.
ئەوەشی خستە روو، ئەوان بەشێکی زۆری فشاری
سەر نەخۆشخانەکانیان لەئەستۆ گرتووە و بە دوورخستنەوەیان کێشە بۆ نەخۆشخانەکان
و هۆبەکانی فریاکەوتن لەناو شار و دەرەوەی شاردا دروست دەبێت، بەڵام حکومەتی
کاربەڕێکەر بێباکە.
پزیشکەکان باس لەوە دەکەن، ئەوان داوای
مافی خۆیان کردووە کە مووچەیە و دواتر بە نامەیەکی دەنگی لە کارەکانیان
هەڵپەسێردراون و بە یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا نەکراوە، چونکە ئەوان بە هۆکار
کارەکانیان جێهێشتووە و ئەگەر ئەوە پێشێلکاری بێت ئەوەش پێشێلکارییە کە ئەوان مووچە
وەرناگرن.
ئەوەش دەخەنە روو، پزیشکی لاون و تاکە
سەرچاوەی داهاتیان ئەو مووچەیەیە کە دەدرێت پێیان و هیچ کارێکی دیکە یان کلینیکی
تایبەتیان نییە و زۆرینەی فشارەکانی نەخۆشخانە فریاکەوتنەکانیان لە ئەستۆ گرتووە،
بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەر بێباکە بەرامبەریان.