AM:11:01:08/10/2024
2892 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تا ئێستا یەک ترلیۆن و ١٠ ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی نۆ خراوەتە سەر هەژماری هەرێم و کۆتا چەردەش ٤١٢ ملیار دینار بووە و خراوەتە سەر هەژمارەکەیان.
ئەمڕۆ سێشەممە، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، یەک ترلیۆن و ١٠ ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی نۆ خراوەتە سەر هەژماری هەرێم بەگوێرەی راگەیاندراوی وەزارەتی دارایش بێت دەبێت هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.
پێشتریش وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، ٥٩٨ ملیار دینار بۆ مووچەی
مانگی نۆ نێردراوە و ئەمڕۆش ٤١٢ ملیاری دیکە نێردراوە.
هاوکات، ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت کۆتایی دێت و بەپێی
راگەیاندراوی وەزارەتی دارایش بێت دەبێت هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی بکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، وەک ئەوەی ئێن ئاڕ تی ئاماژەی پێکردبوو سەرەڕای
هەبوونی پارە پارتی و یەکێتی بە ئەنقەست دابەشکردنی مووچەیان خستە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە.