سەردێڕ:

گەنمی عێراق هەناردەی دەرەوە دەکرێت

AM:08:50:08/10/2024

1164 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاند، ئەزموونی عێراق لە هەناردەکردنی گەنم و گۆڕانی لە وڵاتێکی هاوردەکارەوە بۆ هەناردەکار ئەزمونێکی پێشەنگە لە ناوچەکە و هەوڵ دەدەن ئەزموونەکەیان بە وڵاتانی دراوسێ بناسێنن تاوەکو سودی لێ وەربگرن.


عێراق بەشداری لە کۆنفرانسی پیشەسازی دانەوێڵەی عەرەبیدا کرد کە لەلایەن رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان و فیدراوسیۆنی عەرەبی بۆ پیشەسازییەوە رێکخرابوو و تێیدا ئەسیر غورەیری وەزیری پیشەسازی عێراق باسی لە ئەزموونی گۆڕینی وڵاتەکە لە هاوردەکردنی گەنمەوە بۆ هەناردەکردنی.

ئەوەشی خستە روو،  لە چوارچێوەی ئەو گرژیانەی لە ناوچەکەدا هەیە عێراق لە گرنگی ئاسایشی خۆراک تێگەیشتووە، بۆیە دەستی کردووە بە پەرەدان بە سیاسەتەکانی کشتوکاڵ و پاڵپشتیکردنی جوتیاران بۆ دابینکردنی ئاسایشی خۆراک بۆ گەلەکەی.

 

باسی لەوەش کرد، ئەزموونی عێراق لە هەناردەکردنی گەنم و گۆڕانی لە وڵاتێکی هاوردەکارەوە بۆ هەناردەکار ئەزمونێکی پێشەنگە لە ناوچەکە و هەوڵ دەدەن ئەزموونەکەیان بە وڵاتانی دراوسێ بناسێنن تاوەکو سودی لێ وەربگرن.

دوێنێش، وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاند، لەمساڵدا عێراق توانیویەتی شەش ملیۆن و ٢٠٠ هەزار تۆن گەنم بەرهەم بهێنێت و پێداویستی ناوخۆش بۆ گەنم پڕبکەنەوە.

باسی لەوەش کرد، سەرەڕای ئەو سەرکەوتنانەی بەدەستیان هێناوە لە ئیستادا باشترکردنی شێوازی کۆگاکردن و سودوەرگرتن لە ئەزموونی کۆگاکردنی وڵاتانی جیهان و دەوروبەر لەکارە لەپێشینەکانیانە.


 













گەلەری