حکومەتی راگوزەری سوریا بەردەوامە لەدەستنیشانکردنی وەزیرەکان بۆ تەواوکردنی پێکهاتەی حکومەتەکەی، لەو چوارچێوەیەدا چەند وەزیرێکی دیاریکرد.
ئەمڕۆ شەممە ٢١ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، حکومەتی راگوزەری سوریا، لە چوارچێوەی دەستنیشانکردنی وەزیرەکانی بۆ تەواوکردنی پێکهاتەی حکومەتەکەی، ئەسعەد شیبانی وەک و وەزیری دەرەوەی سوریا دیاریکرد و عەزام غەریبی وەک پاریزگاری حەلەب دیاریکرد.
حکومەتی کاتیی
سووریا، حکومەتێکە کە لەلایەن هێزی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دوو رۆژ دوای رووخانی رژێمی
بەشار ئەسەد، بۆ بەڕێوەبردنی سورریا پێکهێنرا. هەروەها دوای کۆبوونەوەیەک کە لە دیمەشق
کرا، رۆژی سێشەممە ١٠ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ محەممەد بەشیر بە سەرۆک وەزیران دەستنیشان
کرا، کە لەژێر سەرکردایەتی ئەودا حکومەتێکی کاتی بۆ ماوەی ٣ مانگ پێکدەهێنرێت.
پێکهاتەی حکوومەتی
راگوزەری سووریا:
محەممەد بەشیر-
سەرۆک وەزیران
محەممەد یەعقوب
عومەر- وەزیری راگەیاندن
ماهیر شەڕع - وەزیری
تەندروستی
محەممەد تەها ئەحمەد
- وەزیری کشتوکاڵ
نەزیر محەممەد
ئەلقادری - وەزیری پەروەردە و فێرکردن
فادی قاسم - وەزیری
گەشەپێدان
محەممەد عەبدولڕەحمان
موسلیم – وەزیری بەڕێوەبردنی خزمەتگوزارییەکان
شادی محەممەد ئەلوەیسی
– وەزیری داد
حیسام حاجی حوسێن
– وەزیری ئەوقاف
عەبدولمونعیم عەبدولحافز
– وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی
ریاز عەبدولرەئوف
- وەزیری ئابووری
محەممەد عەبدولڕەحمان
– وەزیری ناوخۆ