سەردێڕ:

ئەگەر پێش خەوتن برسیت بوو ئەم خواردنانە بخۆ

PM:11:49:07/10/2024

6384 جار خوێندراوەتەوە

zۆر کەس بەر لە خەوتن هەست بە برسییەتی دەکەن و دەنگی گەدە و هەستی برسێتییان ناهێڵێت خەویان لێبکەوێت، بۆ ئەمەش دەتوانن هەندێك خواردن بخۆن کە زیانتان پێناگەیەنێت و نابێتە هۆی قەڵەوی.


ماڵپەڕی "سکای نیوز" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە سێ لە باشترین ئەو خواردنانە کردووە کە گونجاون بۆئەوەی بەر لە خەوتن بخورێن، چونکە خەو باشتر دەکەن و برسییەتی کەمدەکەنەوە، بەم جۆرە:

بادەم یەکێکە لەو خواردنانەی کە کالۆری و ماددەی بەسوودی تێدایە کە کاریگەریی نەرێنی لەسەر تەندروستی نابێت.

گوێز پێکهاتەی خۆراکی گرنگی تێدایە و دەوڵەمەندە بە کالسیۆم و مەگنیسیۆم و پرۆتین و چەورییە تەندروستەکان کە بە ژەمێکی سووکی باش دادەنرێت.

مۆز وێرای تامە خۆشەکەی یارمەتی خەو دەدات چونکە پۆتاسیۆمی تێدایە، کە ماسولکەکان خاودەکاتەوە و میزاج باشتر دەکات.



 
 

 













گەلەری