سەردێڕ:

رێباز حەملان: ئەمڕۆ کاری تیمى دارایی عێراق و هەرێم تەواو دەبێت

AM:11:48:21/12/2024

3180 جار خوێندراوەتەوە

بریکاری وەزارەتى دارایی عێراق دەڵێت، ئەمڕۆ کاری تیمى دارایی عێراق و دارایی هەرێم تەواو دەبێت و سبەى دەگەڕێنەوە بەغدا و چاوەروان دەکرێت کێشە هونەرییەکان کۆتاییان پێ بێت .


ئەمڕۆ شەممە ٢١ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، رێباز حەملان، بریکاری وەزارەتى دارایی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا باسى لەوە کردووە، وەزیری دارایی فیدراڵ بریاریدا تیمێک لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ سەردانی هەولێر بکەن و لە ماوەی ١٠ رۆژدا بە هاوبەشی کاری پێکەوەیی بکەن لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی هەرێم.

ئاماژەی بەوەش کرد، تەواوی ئەو رێکارانەی بۆ رێکخستنەوەی دەرخستەى کۆتایی مانگانەی هەرێم لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ ەوە تا مانگی ١١ـی ئەمساڵ مانگ بە مانگ وردبینی کرایەوەو رێکخرایەوە بەوشێوەیەی کە وەزارەتی دارایی فیدراڵ داوایکردبوو لەسەر لیستی مووچە و خەرجی تەشغیلی و ئەو برە پارانەی کە لە بەغدادەوە بۆ هەرێم نێردراوە و ئەو پارانەی لە هەرێم لەسەر داهاتی ناوخۆ خەرجکراوە بەتایبەت بۆ پرکردنەوەی مووچەی مانگانە هەمووی دیاری کراوە.

هاوکات، بریارە سبەی بەرێوەبەری گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی هەرێم و تیمی تەکنیکی وەزارەت بێنە بەغدا بۆ بەدواداچوونی کارەکان، بەرەو ئەوە دەرۆن کێشە هونەرییەکان کۆتایی پێ بێت.













گەلەری