PM:10:23:07/10/2024
1300 جار خوێندراوەتەوە
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی،ئەمریک و هاوپەیمانان هاوکارییەکانیان بۆ لیوای ٩ـی هاوبەش و فەوجی یەک لە لیوای یەک ناردووە، بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەر دابەشی ناکات.
مانگانە ئەمریکا بڕێک پارەی بۆ هاوکاریکردنی ئەو هێزانە تەرخانکردووە لە رووبەڕووبوونەوەی هێزە چەکدارەکاندا بەشدارن، لەوانە پێشمەرگە و مانگانە لەکاتی خۆیدا بۆیان دەنێرێت، بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەر بەسەریاندا دابەش ناکات.
ئەمریکا لە چوارچێوەی
هاوپەیماناندا مانگانە ١٥ ملیۆن دۆلار دەداتە هێزەکانی پێشمەرگە، بەڵام بەردەوام
حکومەتی کاربەڕیکەر دابەشکردنی دوادەخات یاخود هەر دابەشی ناکات.
جگە لەوەش بەهۆی
سیاسەتی هەڵەی پارتی و یەکێتی و رێکنەخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەوە هاوکارییەکان
لە ٢٠ ملیۆنەوە بۆ ١٥ ملیۆن کەمکرانەوە.