سەردێڕ:

ئەمریکا؛ لە بڕیاری دەستگیرکردنی ئەحمەد شەرع پاشگەزبوەتەوە

PM:10:24:20/12/2024

2168 جار خوێندراوەتەوە

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبوومەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو پرەنسیپانەی کە ئەمریکا و هاوبەشەکانمان لەسەری رێککەوتوون


ئەمڕۆ هەینی ٢٠ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوای كۆبونەوەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆكی تەحریر شام رایگەیاند، لەگەڵ نوێنەرانی دەسەڵاتی کاربەڕێکەر کۆبومەوە، لەنێویاندا، ئەحمەد شەرع بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کۆمەڵێک پڕەنسیپ کە ئەمریکا و هاوبەشەکانمان لەناوچەکە لەسەری رێککەوتون، پێشوازیمان لە پەیامە ئەرێنییەکان کرد.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەمیانەی كۆبونەوەكەدا بە ئەحمەد شەرعی راگەیاندوە كە وڵاتەكەی ئیتر ١٠ ملیۆن دۆلار لەمەبەدوا پاداشت بۆ دۆزینەوە  و دەستگیرکردنی دانانێت، ئەویش بەڵێنی بەرەنگاربونەوەی تیرۆری پێداین.

باسی لەوەشكرد، سەردانی ئەمڕۆمان بۆ دیمەشق دەرفەتێک بو بۆ گوێگرتن لە سوریاییەکان، گوێمگرت بۆ چالاكوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دەنگە جیاوازەکان لەبارەی بۆچونیان بۆ داهاتوی سوریا و شێوازی هاوکاریکردنیان لەلایەن ئێمەوە.













گەلەری