بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، هیچ زەوییەک بۆ دابەشکردن ئامادە نەکراوە و بیانووی حکومەتی کاربەڕێکەر بۆ ڕاگرتنی پێدانیان نەبوونی زەوی پێویستە، هاوڵاتیانیش ئەو بەڵێنەی مەسرور بارزانی وەک بانگەشەیەکی هەڵبژاردن دەبینن.
لە مانگی ئادارەوە، حکومەتی کاربەڕێکەر چینی فەرمانبەران و خانەنشینانی بە پێدانی زەویەوە بە خۆیەوە سەرقاڵکردووە، بەڵام ئەمساڵ هیچ کەسێک زەوی پێنەدراوە.
پاش ئەوەی ئێن ئاڕ تی ئاشکرای
کرد، دابەشکردنی زەوی راگیراوە، حکومەتى کاربەڕێکەریش پشتراستی کردەوە کە بە فەرمانى
مەسرور بارزانى بڕیارەکە هەڵپەسێردراوە.
فەرمانبەرانیش دەڵێن، بڕیارەکەی حکومەتی کاربەڕێکەر تەنیا بۆ بانگەشەی
هەڵبژاردنە، نەک سوود گەیاندن بە فەرمانبەران و بڕوایان بە قسەکانی حکومەت نەماوە و
ئەو زەویانەی حکومەتی کاربەڕێکەر دیاری کردبوون کە بیداتە فەرمانبەران دوورەدەست
بوون و هیچ خزمەتگوزارییەکی نەبووە و بە ١٠ ساڵی دیکەش خزمەتگوزاریان بۆ نەدەچوو.
باس لەوەش دەکەن، ئەگەر حکومەتی کاربەڕێکەر زەوییەکانیشی پێبدانایە
هیچ سوودێکی نە دەبوو و بۆ هەمیشەش مافی وەرگرتنی زەویان لەدەست دەدا.
دابەشنەکردنی زەوییەکان لە کاتێکدایە، پێشتیر ئێن ئاڕ تی لە سۆراغێکیدا
ئاشکرای کرد، ئەو شوینانەى لە هەرێمى کوردستان دیاریکراون زۆربەیان دورە دەستن و
نرخى زەویەکان لەنێوان ٥٠٠ بۆ سێ هەزار دۆلاردان، لەکاتێکدا ئەوە پارەی حکومەتی
کاربەڕێکەر لەبەرامبەردا بۆ تاپۆکردنی داوای دەکات زیاترە لەنرخى زەویەکان.