PM:06:54:07/10/2024
952 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی نەبوونی کارەبا و پێداویستییەکانیەوە، نەشتەرگەری لە چەند نەخۆشخانەیەکی حکومی سنووری سلێمانی وەستاوە و هاوڵاتییان ناچارن بۆ نەشتەرگەری روو لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان بکەن و لە کەلاریش نەخۆشخانەى شەهید شێرەى نەقیب کە تایبەتە بە ژنان و لەدایکبوون، کارەباى لێبڕاوە.
ماوەی چەند رۆژێکە نەخۆشخانەی شەهید شێرەى نەقیب لە کەلار بەهۆی نەبوونی کارەبای نیشتمانی و لەکارکەوتنی مۆلیدەوە، نەشتەرگەری تێیدا راگیراوە و پزیشکەکان دەڵێن ناتوانن بەو حاڵەوە نەشتەرگەری بکەن و مەترسی هەیە لە کاتی بەنجدا کارەبای نیشتمانی ببڕێت و ژیانی ئەو کەسەی نەشتەرگەری بۆ دەکرێت بکەوێتە مەترسییەوە.
هاوکات، راوەستانی
نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەکە هاوڵاتییانی ناچار کردووە روو بکەنە نەخۆشخانە ئەهلییەکان
بۆ نەشتەرگەری، کە بەهۆیەوە تێچوویەکی زۆر لەسەر هاوڵاتییان دەکەوێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە،
لەنەخۆشخانەى منداڵبوونى سلێمانى چەندین رۆژپەتى دورینەوەى نەشتەرگەرى منداڵبوون نەمابوو، بەناچارى نەخۆشەکان لە دەرەوەی
نەخۆشخانەکە پێداویستییەکانیان دەکڕی، ئەمەش جگە لەنەمانى دەرمانى نەشتەرگەرى و چەندین
چارەسەرى تر.