سەردێڕ:

کەشناسی روسیا: نزیکەی نیوەی خاکی وڵاتەکەمان بە بەفر داپۆشراوە

PM:05:01:07/10/2024

1704 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری کەشناسی روسیا رایگەیاند، ٤٥٪ـی خاکی وڵاتەکەی بە بەفر داپۆشراوە و پێشبینیش دەکەن لە ناوەڕاست و کۆتایی ئەم هەفتەیەوە کاریگەری وەرزی زستان و سەرما لە وڵاتەکەدا زیاتر ببێت.


ئەمڕۆ دووشەممە، رۆمان ویلفاند بەڕێوەربەری کەشناسی روسیا رایگەیاند، پێشبینی دەکەن لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا بەفر بە تەواوەتی ناوچەی یاقوتیا داببپۆشێت و ٧٠٪ـی سڕبیاش سپی پۆش بکات.

ئەوەشی خستە روو، لە ناوچەی یاقوتیا کە ساردترین ناوچەیە بەرزی بەفر دەگاتە ٢٢ بۆ ٢٣ سانتیمەتر و دابەزینی پلەکانی گەرما لەم هەفتەیەدا دەبێت هۆکاری بارینی بەفرێکی زیاتر کە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی روسیا.

باسی لەوەش کردووە، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەجۆرێک دەبن کە جگە لە ناوچەی یاقوتیا ناوچەکانی خانتی، مانسیسک، یامال و نێنێتسیش سپی پۆش دەبن.













گەلەری