PM:02:52:07/10/2024
4736 جار خوێندراوەتەوە
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگەی چیای مەقلوب لە سنووری قەزای شێخان روویداوە و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە کە باوکێک و دوو کوڕن.
ئەمڕۆ دووشەممە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوە کرد، رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگەی چیای مەقلوب لە سنووری قەزای شێخان روویداوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی رووداوەکەوە سێ کەس
گیانیان لەدەستداوە کە باوکێک و دوو کوڕی بوون.
ئەوەشی خستە روو، لە ئێستادا و بە مەبەستی
ئەنجامدانی توێکاری بۆیان، تەرمەکانیان رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە.
مەڕوان یەحیا – کەلەکچی