سەردێڕ:

کاری تیمەکانی هەژماری من لە سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین بەردەوامە

PM:02:06:07/10/2024

1668 جار خوێندراوەتەوە

سەرەڕای دەنگۆی راگرتنی کارەکانی پڕۆژەی هەژماری من، بەڵام هێشتا کاری تیمەکانیان لە سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین بەردەوامە.


سەرەڕای ئەوەی ماوەی دوو رۆژە دەنگۆی ئەوە بڵاودەکرێتەوە گوایە کارەکانی پڕۆژەی هەژماری من راگیراوە، بەڵام تیمەکانی هەژماری من بەردەوامن لەکارکردن و جگە لەوەش ئامێری نوێی ئەی تی ئێم دانراوە.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، ئەمڕۆ لە قەزای شارەزوور چەند ئامێرێكی راكێشانی پارە، ئەی تی ئێمی پڕۆژەی هەژماری من دانراون.

لەلایەکی دیکەوە، لە بانکەکانی سلێمانی و هەڵەبجە پێدانی مووچە کراوە بە مەرجی پڕکردنەوەی فۆڕمی هەژماری من.

مووچەخۆران پڕۆژەكە رەت دەكەنەوە و باس لەوەدەکەن، دڵنیا نین کە ئاخۆ مووچەکانیان لە ناو ئەو پڕۆژەیەدا چی لێدێت و متمانەیان بە پڕۆژەکە نییە، لەبری ئەوە دەیانەوێت لەرێگای بەغداوە مووچەکانیان بە بانکی بکرێت.

دوێنێش، بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، هیچ تۆمارێکی "هەژماری من" لە بانکەکەیان نەکراوەتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەو بانکانەوە بەبانکیبکرێت کە سەر بە حکومەتی عێراقن.













گەلەری