PM:01:32:07/10/2024
2500 جار خوێندراوەتەوە
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، پابەند دەبن بە پێشخستنی ئامانجە هاوبەشەکانیان لەگەڵ عێراق بۆ پشتیوانیکردن لە ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری عێراق.
ئەلینا رۆمانۆوسکی ئاماژەی بەوەش کردووە، پشتیوانی لە سەقامگیری و ئاسایشی عێراق دەکەن و ئامانجە هاوبەشەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق پێش دەخەن.
رۆژی رابردووش
وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، حکومەت پابەندە بە پاراستنی ئاسایش و سەروەریی عێراق
و دوورخستنەوەی لە مەیدانی شەڕ و ململانێکانی ناوچەکە و بۆ ئەو مەبەستەش هەوڵی جدییان
داوە.
پێشتریش، سودانی
رایگەیاندبوو، پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لەسەر بنەمای رێزگرتن و بەرژەوەندی هاوبەش
دەبێت و پابەند دەبن بە رێگەنەدان بەوەی خاکەکەیان بەکاربهێنرێت بۆ هێرشکردنە سەر
وڵاتانی دیکە.