سەردێڕ:

دوای هەواڵەکەی ئێن ئاڕ تی؛ حکومەتی کاربەڕێکەر پشتڕاستیکردەوە کە دابەشکردنی زەوی راگرتووە

AM:11:10:07/10/2024

4212 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتى کاربەڕێکەر هەواڵێکى ئێن ئاڕ تى سەبارەت راگرتنى دابەشکردنى زەوى بەسەر فەرمانبەراندا پشتڕاستکردەوە کە بە فەرمانى مەسرور بارزانى بڕیارەکە هەڵپەسێردراوە.


بەرپرسێک لە حکومەتى کاربەڕێکەر بە میدیاى پارتى راگەیاندووە، بەهۆى نزیکبوونەوەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، رێکارەکانى پێدانى زەوى بە فەرمانبەران راگیراون بۆ دواى هەڵبژاردن.

ئەوەش دواى ئەوەهات پێشتر ئێن ئاڕ تى لە زارى چاوگێکى ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى کاربەڕێکەر بڕیارى دابەشکردنى زەوى بەسەر فەرمانبەراندا هەڵپەساردووە.

پێشتریش ئێن ئاڕ تى بڵاویکردەوە، بڕیارى پێدانى زەوى بە فەرمانبەران تەنها بۆ بانگەشەى هەڵبژاردنە و هیچ زەوییەک بۆ دابەشکردن ئامادە نەکراوە.

بەپێی زانیارییەکان مەسرور بارزانی بە دەزگا پەیوەندیدارەکانی وتووە، مامەڵەکانی دابەشكردنی زەوی تاوەکو کاتێکی نادیار ڕابگرن، چونکە زەوی پیویستیان نییە لە بەشێکی ناوچەکان و رەنگە بۆ کاری دیکە ئەو زەویانەیان پێویست بێت.













گەلەری