AM:09:17:07/10/2024
1436 جار خوێندراوەتەوە
جێگری سەرۆك كۆماری ئەمریكا و كاندیدی دیموكراتەكان بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا، ڕایگەیاند، وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لە فشار خستنەسەر ئیسرائیل بۆ راگرتنی جەنگ و ئەنجامدانی ئاگربەست. دەشڵێت، لە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بەردەوامن بۆ گەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكان.
كامالا هاریس جێگری سەرۆك كۆماری ئەمریكا و كاندیدی دیموكراتهكان بۆ سهرۆكایهتی ئهمریكا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس'ی ئەمریكی رایگەیاند، وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لە فشارەکانی بۆ سەر ئیسرائیل بۆ ئەوەی لە ڕیگەی ڕێككەوتنێكەوە بگەنە ئاگربەست، كە ڕێگە بە ئازادکردنی بارمتەکان دەدات.
هاریس ئاماژەی بەوەشکرد،
"واشنتن بەردەوام دەبێت لە هەوڵە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ حکومەتی بنیامین نهتهنیاهۆ
سەبارەت بە بەردەوامی هاوکارییە مرۆییەکان، کۆتاییهێنان بە شەڕ و گەیشتن بە ڕێککەوتن،
دەستبەرداری ئەو هەوڵانەش نابن".
جێگرەكەی بایدن
باسی لەوەشكرد، سوربوونی ئەمریكا بۆ راگەیاندنی ئاگربەست، بۆ پارێزگاریكردنە لە دۆخی
ناوچەكە و رێگریكردنە لە فراواننەبوونی ئاڵۆزییەكان.