AM:09:02:22/12/2024
3420 جار خوێندراوەتەوە
فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانیان کردووەتە سەر گروپە چەکدارەکانی یەمەن کە ناسراون بە حوسییەکان.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، هێرشێکیان کردە سەر کۆگایەکی هەڵگرتنی مووشەک و دامەزراوەیەکی فەرماندەیی کە لەلایەن حوسییەکانی یەمەنەوە لە سەنعا بەڕێوە دەبرا، هاوکات لە دەریای سور چەندین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییەکانیان خستووەتە خوارەوە لەگەڵ لەناوبردنی کۆگای چەکی دژە کەشتی و کەرەستەی سەربازی تر.
ئەوەش خراوەتەڕوو، کەشتی فرۆکە هەڵگری لینکۆڵن بەهەڵە یەکێک لە فرۆکە
جەنگییەکانی ئەمریکای لە جۆری ئێف ئەی ١٨خستۆتە خوارەوە و بەڵام هەردوو فرۆکەوانەکە
ڕزگار کراون و تەنها یەکێکیان بریندارە و برینەکەشی سەخت نییە.