سەردێڕ:

بە فەرمانی مەسرور بارزانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا راگیراوە

PM:11:33:06/10/2024

3488 جار خوێندراوەتەوە

دابەشکردنى زەوى دواین درۆىمەسرور بارزانی و حکومەتە ماوە بەسەرچووەکەی بوو، کە ئەویش هاوشێوەی حکومەتەکەی ماوەکەی بەسەرچووە


بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئارتی مەسرور بارزانی پاشگەزبووەتەوە لە بڕیاری دابەشکردنی زەوی و وتویەتی سەرجەم ڕێکارەکان بۆ دوای هەڵبژاردن ڕابگرن، لەکاتێکدا ئەو زەوییانەی کە بەحساب بەڵێنی دابەشكردنیان دەدرا بە فەرمانبەران نرخەکەشی هێندەی نرخی تاپۆکەی نەبوو.

مەسرور بارزانی لە مانگی ئازارى ئەمساڵدا رایگەیاند، زەوى بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکات، بەڵام تا ئێستا هەر مرەکەبى سەر کاغەز بوو هاوشێوەی درۆکانی تری و هەر زوو ئاشكرا بوو کە هیچ ویستێکیان نییە بۆ دابەشکردنی زەو و ئەمەش چووە پاڵ بانگەشە درۆکانی هەڵبژاردنەکانی پێشوویان.

مەسرور بارزانی بە دەزگا پەیوەندیدارەکانی وتووە، مامەڵەکانی دابەشكردنی زەوی تا کاتێکی نادیار ڕاگرن، چونکە زەوی پیویستیان نییە لە بەشێکی ناوچەکان و رەنگە بۆ کاری دیکە ئەو زەویانەیان پێویست بێت.













گەلەری