سەردێڕ:

ئەو خواردنانە کامانەن کە لە وەرزی پایز و زستاندا بەسوودن؟

PM:10:45:06/10/2024

2060 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی نزمی پلەی گەرما و شەپۆلی سەرما، جەستەی مرۆڤ پێویستی زیاتری بە کۆمەڵێک خواردن و خواردنەوە هەیە بۆ بەهێزکردنی بەرگری و خۆپاراستن لە پەتا و هەڵامەت.


کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک ئاماژەی بە چەند خۆراکێک کردووە بۆ نەهێشتنی هەستکردن بە سەرما لە وەرزی پایز و زستاندا، گرنگترینیان ئەمانەن:

١.میوە مزرەمەنییەکانی وەک کێوی، هەنار و سێو، دەوڵەمەندن بە ڤیتامین C,A و ماددە دژە ئۆکسانەکانی دیکە هۆی بەهێزکردنی بەرگری جەستە.

٢.سەوزە گەڵا تۆخەکان وەک کەلەرم، قەڕنابیت و نەعنا.

٣.پاقلەمەنییەکان وەک، شۆربای نیسک، نۆکاو، لۆبیا و ماش.

٤.سیر و پیاز بۆ بەهێزکردنی بەرگری جەستە، چ بە کاڵی بێت یان لە ناو چێشت.

٥.خواردنەوەی چای گژوگیا وەک چای گوڵە بەیبوون، رازیانە و گوڵەمێخەک.













گەلەری