PM:10:04:06/10/2024
7164 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ کۆمپانیایەک گرێبەستیان واژۆکردووە تاوەکو ئەپڵیکەیشنێکی تایبەت بۆ کارتی خۆراکی نوێ لەسەر بنەمای کارتی نیشتیمانی دروست بکەن و ئەپڵیکەیشنەکە لە کۆتایی ئەم مانگەوە لە سەرجەم پارێزگاکان کاری پێدەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، لە پارێزگاکانی کەربەلا و نەجەف و دهۆک و بەغداد و کەرکوک و موسەنا کار بە کارتی نیشتمانی دەکرێت لەبری فۆڕمی خۆراک.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لە سەرەتای دەستبەکاربوونییەوە بە ئەلیکترۆنی
کردنی فۆڕمی خۆراک و کۆتایی هێنان بە فۆڕمی کاغەز کاری لەپێشینەی ئەم کابینەیە
بووە و لە ماوەی داهاتوودا ئەپڵیکەیشنێکی تایبەت بەو بابەتە رادەگەیەنن.
ئەوەشی خستە روو، سەرجەم ئامادەکارییەکانی پرۆسەکە کۆتایی هاتووە و لەکاتی
تەواوبوونی پرۆسەکەدا چیتر پێویست ناکات هاوڵاتیان بۆ گۆڕینی زانیارییەکانیان سەردانی
ناوەندەکانی بەشەخۆراک بکەن بەڵکو ئەو زانیاریانەی لەسەر کارتە نیشتیمانییەکە هەن
بۆ وەرگرتنی ئارد و بەشەخۆراک بەکاردەهێندرێن.
هەینی رابردوو، ستار جەباری جێگری وەزیری بازرگانی عێراق ئاماژەی
بەوە کرد، لە ماوەی رابردوودا وەزارەتەکە بڕیاری داوە، مامەڵەکردن بە فۆڕمی
خۆراکەوە بگۆڕێت بۆ ئەلکترۆنی.