یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند، تائێستا بە بەهای ١٣٠ ملیار یۆرۆ هاوكاریان پێشكەش بە ئۆكرانیا كردووە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٠ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا، ئورسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند، یەكێتی ئەورووپا بڕی ١٣٠ ملیار یۆرۆ هاوكاری پێشكەش بە ئۆكرانیا كردووە و ئەمەش رێگا بە وڵاتەكە دەدات لە كڕینی چەكی زیاتر بەكاری بهێنێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە رێگەی سندوقی ئۆكرانیا و قەرزی كۆمەڵەی وڵاتانی
G7 بڕی كورتهێنانی بودجەی ئۆكرانیایان
بۆ ساڵی ٢٠٢٥ پڕ كردووەتەوە.
لەبارەی هاوكارییەكانیان لەگەڵ ئەمریكا باسی لەوەكرد، ئەگەر سەیری چەك
و هاوكاریەكانی ئۆكرانیا بكەین بۆمان دەردەكەوێت نزیكەی لەسەدا ٤٠ یان لە ئەمریكاوە و ٤٧ لەسەدیشی لە یەكێتیی
ئەوروپاوە دابین كراوە، ئەمەش هاوسەنگییەكی باشە كە لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا ئەنجام
دراوە.
لە ماوەكانی رابردوودا دیدییە ریندرز، سەرۆکی پێشووی کۆمیسیۆنی ئەوروپا
بۆ كاروباری داد رایگەیاندبوو، دامەزراوەكان و وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا نزیكەی ١٢٤
ملیار یۆرۆیان بۆ هاوكاری ئۆكرانیا تەرخان كردووە كە ٤٥ ملیار و نیوی بۆ هاوكاری سەربازیی
بووە.