یەکێتى لەکاتى بانگەشەى هەڵبژاردن وەک ئۆپۆزسیۆن قسە دەکات و لەڕاستیشدا هاوشانى پارتى ستەم لە خەڵک و موچەخۆران دەکات و نەوت دەدزێت، بەڵام پێش هەڵبژاردنی زۆر روو قایمانە دەستى چەورى خۆى بە خەڵکى تر دەسڕێت.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی کاربەرێکەر پێشتر لە چاوپێکەوتنێکدا بە ئاشکرا دەڵێت، لەگەڵ پارتى پێکەوە بڕیار دەدەن و هەر پێکەوەش ئیدارەى حکومەت دەکەن. دەشڵێت، غەدرە ئەگەر بڵێین تەنها پارتى بڕیاریداوە، بەڵام ئێستا بۆ بانگەشەى هەڵبژاردن یەکێتى وەک ئەوەى نە باى دیبێت و نە بۆران لەگەڵ پارتی شەڕی ساختەی میدیایی دەکەن.
پارتی و یەکێتی شەریک و هاوبەشی یەکتر لە گەندەڵی و
دزینی داهاتی ژێرخان و سەرخانی هەرێمی کوردستان، بەدرێژایی ٣٣ ساڵ ئەو دوو حزبە
پێکەوە بڕیاردەدەن و موچە دەبڕن و قەیران لە دواى قەیران دروستدەکەن.
پارتی
و یەکێتی،پێکەوە نەوتیان فرۆشت بەڵام
ئێستا یەکێتی لە بانگەشە باس لە بە تاڵانبردنی نەوتی هەرێم لەلایەن پارتیەوە
دەکات، بەڵام پێشتر لەبەرئەوەی داهاتی بەتاڵانبردنی نەوت دەچووە گیرفانی بنەماڵەی بارزانی
و تاڵەبانی پشتگیریان لە سیاسەتی نەوتی هەرێم دەکرد.
قوباد
تاڵەبانی جێگری مەسرور بارزانی پێشتر، بەرگری لە سیاسەتی نەوتی حکومەتە هاوبەشەکەی
پارتی و یەکێتی دەکرد و جەختی لەسەر ئەوە دەکردەوە کە ئاگاداری دۆسیەی نەوتە و ئەوەشی
دەوت ، سیاسەتی نەوت فەشەلی
نەهێناوە.
پێشتریش، یەکێتی لە زاری زۆربەی بەرپرسەکانی خۆیەوە
نەیشاردووەتەوە لەگەڵ پارتی هیچ گرفت و کێشەیەکیان نییە و ئەوەشی ڕوودەدات تەنها
تای هەڵبژاردنە.
ئێستا ئیتر با هاوڵاتی خۆی بڕیار بدات یەکێتی چی کردووە
لەگەڵ پارتی و چۆن داهاتی سەرخان و ژێرخانی ئەم وڵاتەیان دزیوە و ئێستاش بۆ
بانگەشە شەڕە جنێودەکەن و هیچیان بۆ خەڵك پێ نەماوە.