سەردێڕ:

ئێران بەشێک لە گەشتە ئاسمانییەکانی سبەی رادەگرێت

PM:06:45:06/10/2024

2228 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێران بە ئاژانسی میهری رایگەیاند، لە کاتژمێر ٩ـی ئەمشەوەوە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران رادەگیرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە، جەعفەر یازرلو وتەبێژی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێران بە ئاژانسی میهری راگەیاند، لە کاتژمێر ٩ـی ئەمشەوەوە بۆ ٦ـی سبەی بەیانی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران رادەگیرێن.

ئەوەشی خستە روو، داوا لە سەرجەم ئەو کەسانە دەکەن کە گەشتیان لەگەڵ هێڵی فڕۆکەوانی ئێراندا هەیە چاودێری دەستپێکردنەوەی گەشتەکانیان بکەن و پەیوەندی بە بەشی زانیارییەکانی فڕۆکەخانەکانەوە بکەن.

باسی لەوەش کرد، هیچ مافێکی گەشتیار ناخورێت و بەپێی رێنماییەکانی فڕۆکەوانی مەدەنی سەرجەم تێچووی گەشتەکانیان بۆ دەگەڕێندرێتەوە.













گەلەری