سەردێڕ:

تەنها ١٢ رۆژ ماوە بۆ وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدانی بایۆمێتری

PM:06:00:06/10/2024

1520 جار خوێندراوەتەوە

تەنها ١٢ رۆژ ماوە بۆ وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدانی بایۆمێتری و دوای ئەو وادەیە هاوڵاتیان مافی وەرگرتنەوەی کارتەکەیان نییە. کۆمسیۆنی عێراقیش دەڵێت، "داوا لەو هاوڵاتیانە دەکەین کە کارتی دەنگدانیان وەرنەگرتووەتەوە، سەردانی بنەکەکانمان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان".


لەلایەکی دیکەوە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی باس لە ئاشکرابوونی دەنگی دەنگدەران دەکەن هیچ بنەمایەکیان نییە و دوورن لە راستییەوە و هەموو هەڵبژاردنێک ئەو قسانە دەکرێت و تا ئێستاش تاکە دەنگێک لە هەڵبژاردنەکانی رابردوودا ئاشکرا نەبووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تەواو کراون و نزیکەی ٤٠ وڵات و رێکخراوی بیانی و ناوخۆیی چاودێریی هەڵبژاردنەکە دەکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی ٢٠ـی ئەم مانگە، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە سەرپەرشتی کۆمسیۆنی عێراق و بە چاودێریی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەڕێوە دەچێت، هەڵبژاردنەکەش دەبێتە یەکەمین هەڵبژاردن لە مێژووی هەرێمی کوردستان، کە بە فشاری نێودەوڵەتی و بەدەر لە ویستی پارتی و یەکێتی بەڕێوە بچێت، چاوەڕوانیش دەکرێت دوای ٣٣ ساڵ، هاوڵاتیان کۆتایی بە دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی بهێنن و تۆڵەیان لێ بکەنەوە.













گەلەری