PM:02:29:06/10/2024
1356 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بە هۆی رووداوێکی هاتوچۆوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە، سامان عەلی، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، رووداوێکی هاتوچۆ نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان رۆگ و تۆیۆتا کراون لەسەر رێگەی کەلار- مەرزی پەروێزخان لە نزیک گوندی ساڵح ئاغا رویداوە.
ئاماژەی بەوەش کرد،
بەهۆی رووداوەکەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون و رەوانەی
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار کراون.
بەهۆی خراپی
رێگەی نێوان کەلار – مەرزی پەروێزخان و یەکسایدیی رێگەکە، ژمارەی رووداوەکانی هاتوچۆ
لەو رێگەیەدا لە زیادبووندان.
هونەر فارس- کەلار