سەردێڕ:

دەستەی دادوەریی عێراق کاندیدێکی دیکەی نەوەی نوێی لە دهۆک گەڕاندەوە کە حکومەتی کاربەڕێکەر دووری خستبووەوە

PM:02:00:06/10/2024

14248 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی دادوەریی عێراق بڕیاریدا بە گەڕاندنەوەی کاندیدێکی دیکەی نەوەی نوێ لە دهۆک کە پێشتر حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم دووری خستبووەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی دادوەریی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، لە دانیشتنی ئەمڕۆیاندا، بڕیاریان داوە بە گەڕاندنەوەی مۆردان نەوزاد حەمەساڵح کاندیدی ژمارە ٦ـی نەوەی نوێ لە بازنەی دهۆک.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو کاندیدەی نەوەی نوێ دانیشتووی پارێزگای دهۆکە و دەتوانێت وەک کاندیدی نەوەی نوێ بەشداری لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بکات.

پێشتر حکومەتی کاربەڕێکەر ئەو کاندیدەی نەوەی نوێی دوورخستەوە بە بیانووی ئەوەی دانیشتووی پارێزگای دهۆک نییە، بەڵام ئەمڕۆ دەستەی دادوەریی عێراق بڕیارەکەی حکومەتی کاربەڕێکەری هەڵوەشاندەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتریش بە بیانووی ئەوەی کە زیندانی کراوە، مەلا شڤانی کاندیدی نەوەی نوێ بە سکاڵای رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم کە سەر بە پارتییە، دوورخرایەوە، بەڵام دواتر، دەستەی دادوەریی عێراق بڕیارەکەی هەڵوەشاندەوە.













گەلەری