AM:11:22:06/10/2024
2720 جار خوێندراوەتەوە
لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٥٤ هەزار و ٤٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ لە دوێنێدا ٣٠٠ دینار لە نرخەکەی بەرز بووەتەوە.
بۆ ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق، زیاتر لە ٢٥٧ ملیۆن دۆلاری بە نرخی فەرمی بە بانک و بازرگانەکان فرۆشتووە کە زیاتر لە ١٢ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش و زیاتر لە ٢٤٥ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی فرۆشراوە.
دوای هێرشەکانی
ئەم دواییەی ئێران بۆسەر ئیسرائیل، گۆڕانکاری بەسەر نرخی دراو و نەوتدا هات و هەردووکیان
بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوە.
لەوبارەیەوە،
ئیسماعیل محەمەد ئاڵوگۆڕکار و شارەزای بواری ئاڵوگۆڕی دراوەکان لە بازاڕی دراوەکانی
سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هێرشەکەی
ئێران بۆسەر ئیسرائیل رەنگە کەمێک گۆڕانکاری بەسەر نرخی دۆلاردا بهێنێت، بەڵام ئەو
دەنگۆیانەی باس لە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار دەکەن بۆ ١٥٦ هەزار دینار دوورن لە
راستییەوە.