سەردێڕ:

ئەمریکا: لە هەفتەی رابردوودا هەناردەی نەوتی عێراق کەمی کردووە

AM:10:42:06/10/2024

988 جار خوێندراوەتەوە

کارگێڕی زانیاری وزەی ئەمریکا رایگەیاند، لەسەر ئاستی هەفتانە هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەمی کردووە و لە هەفتەی رابردوودا بە تێكڕا ١٢٥ هەزار بەرمیلی رۆژانە هەناردە کراوە.


هەر بەپێی داتاکانی کارگێڕی زانیاری وزەی ئەمریکا، لە هەفتەی رابردوودا لە ١٠ وڵاتی گەورەوە پێنج ملیۆن و ٧٤٤ هەزار بەرمیلی رۆژانە هەناردەی ئەمریکا کراوە.

هاوکات، کەنەدا بە هەناردەکردنی سێ ملیۆن و ٧٩٩ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا پلەی یەکەمی ئەو وڵاتانەی گرتووە کە زۆرترین نەوتیان هەناردەی ئەمریکا کردووە.

دوای کەنەدا، مەکسیک بە پلەی دووەم و کۆڵۆمبیا بە پلەی سێیەم دێن، ڤەنزوێلا پلەی چوارەمی ریزبەندییەکەی گرتووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە هەفتەی پێشووتردا پێنج ملیۆن و ٤٠١ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا هەناردەی ئەمریکا کراوە.













گەلەری