پسپۆڕێکی هەناو و خۆراک دووپاتی کردەوە، هەنار تایبەتمەندی تەندروستیی ناوازەی هەیە و دەتوانێت بۆ چارەسەری زۆر نەخۆشی سوودی لێ وەربگیرێت.
دکتۆر ئۆکسانا میخالێڤا پسپۆڕی هەناو و خۆراک ئاماژەی بەوە کردووە، هەنار چەندین پێکهاتەی چالاکی بایۆلۆژی تێدایە و سەرنجی زانا و توێژەرانی راکێشاوە.
باسی لەوەش کردووە، "ئەنجامی توێژینەوە زانستییە جیاوازەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هەنار
تایبەتمەندییەکی بەهێزی دژە ئۆکسێنەر و دژە ڤایرۆس و دژە شێرپەنجەی هەیە، سوودی هەیە
دژ بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، نەخۆشییەکانی ناوپۆشی جەستە، رۆماتیزم و تەنانەت
وەرەم و نەخۆشییەکانی ناو دەم و ددان هەروەها کاریگەری ئەرێنی لەسەر بارودۆخی پێست
هەیە."
راشیگەیاندووە، دەکرێت دەنکی هەناری تازە لەگەڵ ناوکەکەی بخورێت، چونکە ریشاڵی خۆراکی
تێدایە، ئەمەش سوودەکانی هەنار و بەها خۆراکیەکەی زیاد دەکات، ریشاڵی خۆراکی کە زۆرجار
لە خۆراکی زۆر کەسدا کەمی هەیە، چەندین سوودی هەیە، لەوانە رێگریکردن لە شێرپەنجەی
ریخۆڵە، لابردنی ماددە زیانبەخشەکان لە جەستە و باشترکردنی کارکردنی کۆئەندامی هەرس.
جەختی لەوەش
کردووەتەوە، تەنها ناوکی نەرمی هەناری تازە دەتوانرێت بخورێت، چونکە ناوکی رەق زیان بە
پەردەی گەدە و ریخۆڵەکان دەگەیەنێت، هەروەها پێویستە هەموو کەسێک بزانێت کە هەنار
بەتەنها چارەسەری هیچ نەخۆشییەک ناکات، بۆیە کاتێک کێشەیەکی تەندروستی دروست دەبێت،
پێویستە راوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکەیت.