سەردێڕ:

عێراق: رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی ئاسایشی ئاسمانی دەگرینە بەر

PM:09:37:05/10/2024

1772 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، هەموو رێوشوێنێکی پێویست بۆ پاراستنی ئاسایشی ئاسمانیی عێراق دەگرینە بەر.


ئەمڕۆ شەممە، یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق گرنگی تەواو بە پەرەپێدانی تواناکانی بەرگری ئاسمانی لە وڵاتدا دەدات و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ کۆریای باشوور گرێبەستێکیان ئەنجام داوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەردەوام دەبن لە چاودێریکردنی هاتوچۆی ئاسمانی و رێکاری پێویستیش بۆ پاراستنی ئاسایشی ئاسمانیی عێراق گیراوەتە بەر.

سەبارەت بە ئاسایشی سنوورەکان باسی لەوە کرد، سەرجەم سنوورەکانی عێراق لەژێر چاودێری ورددان و ئاسایشی سنوورەکان بەهێزتر کراون.













گەلەری