سەردێڕ:

١٠ ساڵە بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی مووچەی مامۆستایان دەدزن و مافەکانیان دەخۆن

PM:09:04:05/10/2024

768 جار خوێندراوەتەوە

٥ـی تشرینى یەکەم رۆژى جیهانى مامۆستایە، مامۆستایان ١٠ ساڵە لەلایەن بنەماڵەى تاڵەبانى و بارزانییەوە مووچە و مافەکانیان دەخورێت، پارتى لە هەولێر شەقى لە مامۆستا هەڵدا و یەکێتیش لە سلێمانى شەقى لە دەمى خوێندکاران هەڵدەدا، کاتێک داواى مافەکانیان دەکرد.


قسە و بەڵێنەکانی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی بۆ خزمەتکردنی مامۆستایان و خوێندکاران درۆ دەرچوون، پارتی شەقی لە مامۆستا هەڵدا کاتێک داوای گەڕانەوەی مووچەدزراوەکەی دەکرد کە بنەماڵەی بارزانی دزیبووی، هاوشێوەی پارتیش یەکێتی تەقەی لە مامۆستایان و خوێندکاران کرد و بەعس ئاسا شەقیان لە دەمی گەنج و خوێندکاری ئەم وڵاتە دا.

لە رۆژی جیهانی مامۆستایاندا، لە جیهان گرنگی بەو توێژە و ناوەندەکانی خوێندن دەدرێت و رێزیان لێدەگیرێت، بەڵام لە سایەی دەسەڵاتی دز و چەتەی دوو بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانییەوە مامۆستایان دەبێت بیریان بۆ ئەو جۆرە رووداوانە بچێت کە چۆن سوکایەتیان بە مامۆستا و خوێندکاری ئەم وڵاتە کرد، سەرباری ئەوەی کە ٥٥ مووچەی مامۆستایان و مووچەخۆرانیان خواردووە و لێیان بڕیون.

٢٠ـی ئۆکتۆبەریش هەڵبژاردنە و مامۆستایان و چین و توێژەکان دەڵێن، ئەم زوڵم و ستەمەیان بیرناچێت و لوتی دوو بنەماڵەکە "پارتی و یەکێتی" بە دەنگەکانیان دەشکێنن.













گەلەری