ئاماژە بەوەش کراوە، تا ٢٤ کاتژمێری داهاتوو واتە تا کاتژمێر ١٢ـی سبەی
شەو زانکۆلاین کارا دەبێت و خوێندکاران دەتوانن فۆرمەکە پڕبکەنەوە.
باس لەوەش کراوە، ئەمە دواین دەرفەتە و لەدوای ئەو
وادەیەوە ماوەى زانکۆلاین درێژناکرێتەوە، هەر بۆیە داوا لە دەرچوانى پۆلی ١٢ـی ئامادەیی
دەکەن پەلە بکەن و فۆرمەکە پڕ بکەنەوە.
ئەوەش خراوەتە روو، دەرچوانى خوێندنگە کوردییەکانى ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستانیش دەتوانن سوودمەند بن لەو دەرفەتە.
پێنج رۆژ بەر لە ئێستاش وەزارەتی خوێندنی
باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، بۆ پێدانی دەرفەتی
زیاتر بەو خوێندکارانەی تاوەکو ئێستا فۆڕمیان پڕنەکردووەتەوە، ماوەی کارابوونی
زانکۆلاینیان تاوەکو کاتژمێر ١٢ـی شەوی ٥ـی ١٠ درێژ کردووەتەوە.
بەپێی دوایین
ئاماری خوێندنی باڵا، تاوەکو رۆژی ٣٠ی ٩، ٧١٪ی دەرچووان داواکاری خوێندنیان لەرێگەی
زانکۆلاینەوە پێشکەش کردووە، کە ٣٩ هەزار دەرچووی ئەمساڵ و شەش هەزار دەرچووی ساڵانی
پێشووی تێدایە.