سەردێڕ:

رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران: ١٧ ملیۆن هاوڵاتی سوری پێویستیان بە هاوکاریە

PM:03:32:21/12/2024

1340 جار خوێندراوەتەوە

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچبه‌ران، داوای له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد پاڵپشتی فراوانكردنی بازنه‌ی كاره‌كانی سیسته‌می نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی ناوخۆی سوریا و په‌نابه‌ران بكه‌ن.


ئەمڕۆ شەممە ٢١ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچبه‌ران رایگەیاند، له‌ سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌كه‌وه‌ له‌ مانگی ئایاری ساڵی ٢٠١١ وە، سوریا رووبەڕووی وێرانكارییه‌كی به‌رفراوان و ئاواره‌بوونی به‌رفراوانبووه‌ و زیاتر له‌ شه‌ش ملیۆن سوری وڵاته‌كه‌یان به‌جێهێشتوه‌، هاوكات ٥.٥ ملیۆن ئاواره‌ له‌ چوارچێوه‌ی سنوره‌كانیدا ماونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها ١٧ ملیۆن كه‌سی دیكه‌ش ئاواره‌بون هێشتا پێویستیان به‌ هاوكارییه‌.

ئەوەشیان خستەڕوو، هه‌فته‌ی رابردوو نزیكه‌ی ٢٥٠ هه‌زار كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان كه‌ ١٠٠ هه‌زار كه‌سیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه‌ هاتون.

هەروەها، رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچ پابه‌ندبوونی خۆی به‌ هاوكاریكردنی سوریا راگه‌یاند، بۆ پێشكه‌شكردنی پاڵپشتییه‌كی ژیانی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێداویستییه‌ مرۆییه‌ گه‌وره‌كان له‌ وڵاته‌كه‌دا، هه‌روه‌ها بۆ به‌ره‌وپێشبردنی بوژانه‌وه‌ و سه‌قامگیری، جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ ١٧ ملیۆن كه‌س پێویستیان به‌ هاوكارییه‌ و٪٥٠ ی كۆی گشتی دانیشتوان له‌ ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین.

ئەمەش لە کاتێکتدا، له‌ ماوه‌ی ساڵانی جه‌نگدا، سوریا رووبەرووی ئاستێكی گه‌وره‌ی توندوتیژی و وێرانكاری بوو، زیاتر له‌ دوو ملیۆن كه‌س مانه‌وه‌ و نه‌خۆشخانه‌ و قوتابخانه‌ و كه‌رته‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی دیكه‌ له‌ شاره‌كه‌دا روخێنران.


 













گەلەری