PM:08:09:05/10/2024
145536 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، وەزارەتی دارایی لەم هەفتەیەدا رێکارەکانی وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێم تەواو دەکات و پارەی تەواوی مووچەی مانگی نۆ رەوانەی هەرێم دەکەن.
ئەمڕۆ شەممە، چاوگێکی تایبەت لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پارەی تەواوی مووچەی مانگی نۆ رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکەن.
ئاماژەی بەوەش کرد، وەزارەتی دارایی عێراق لەم هەفتەیەدا رێکارەکانی
وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێم تەواو دەکات.
ئەوەش لەکاتێکدایە، وەزارەتی دارایی عێراق بەشێکی پارەی مووچەی مانگی
نۆیان رەوانەی هەرێم کردووە، بەڵام وەک پێشتر ئێن ئاڕ تی ئاشکرای کرد، حکومەتە
کاربەڕێکەرەکەی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی، دەیانەوێت دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ
بۆ هەفتەی کۆتایی بانگەشە دوا بخەن.