PM:07:31:05/10/2024
1520 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، لەسەر سنووری عێراق-ئێران لە دووری ٤٠ کیلۆمەتر لە سەنتەری پارێزگای هەڵەبجەوە بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.١ پلە بە پێوەری رێختەر روویدا.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە نزیک کاتژمێر ٥ـی ئێوارەی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک لەسەر سنووری عێراق-ئێران لە دووری ٤٠ کیلۆمەتر لە سەنتەری پارێزگای هەڵەبجەوە لە هەرێمی کوردستان روویداوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، بومەلەرزەکە گوڕەکەی ٤.١ پلە بووە بە پێوەری رێختەر،
لە قوڵایی پێنج کیلۆمەتر لەژێر زەوی روویداوە.
هاوکات،
هاوڵاتیانی نیشتەجێی نزیک شوێنەکە، هەستیان بە بومەلەرزەکە کردووە.