سەردێڕ:

'تا رۆژی هەڵبژاردن هاوڵاتیان دەتوانن کارتی دەنگدان وەربگرنەوە'

PM:07:18:05/10/2024

1156 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان تا رۆژی هەڵبژاردن بەردەوامە. دەشڵێت، داوا لەو دەنگدەرانە دەکەن کە کارتەکانیان وەرنەگرتووەتەوە، سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆن بکەن و کارتی دەنگدان وەربگرنەوە.


ئەمڕۆ شەممە، عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، تا رۆژی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کە ٢٠ـی ئەم مانگەیە، هاوڵاتیان دەتوانن بۆ وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆن بکەن.

لەلایەکی دیکەوە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی باس لە ئاشکرابوونی دەنگی دەنگدەران دەکەن هیچ بنەمایەکیان نییە و دوورن لە راستییەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی خولی شەشمی پەرلەمانی کوردستان تەواو کراون و نزیکەی ٤٠ وڵات و رێکخراوی بیانی و ناوخۆیی چاودێریی هەڵبژاردنەکە دەکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی ٢٠ـی ئەم مانگە، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە سەرپەرشتی کۆمسیۆنی عێراق و بە چاودێریی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەڕێوە دەچێت، هەڵبژاردنەکەش دەبێتە یەکەمین هەڵبژاردن لە مێژووی هەرێمی کوردستان، کە بە فشاری نێودەوڵەتی و بەدەر لە ویستی پارتی و یەکێتی بەڕێوە بچێت، چاوەڕوانیش دەکرێت دوای ٣٣ ساڵ، هاوڵاتیان کۆتایی بە دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی بهێنن و تۆڵەیان لێ بکەنەوە.













گەلەری