سەردێڕ:

بازرگانیی عێراق لەبارەی بەشەخۆراکەوە روونکردنەوە دەدات

PM:04:44:05/10/2024

1612 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری بازرگانیی عێراق رایگەیاندووە، بەشەخۆراکی ساڵێکی هاوڵاتیان کۆگا کراوە و هیچ مەترسییەک لەسەر ئاسایشی خۆراک بوونی نییە.


ئەمڕۆ شەممە، ئەسیر غەریری وەزیری بازرگانیی عێراق رایگەیاندووە، هاوڵاتیان دڵنیا دەکەنەوە لەوەی هیچ مەترسییەک لەسەر دابینکردنی پێکهاتەکانی بەشەخۆراک لە داهاتوودا بوونی نییە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بڕی ئەو بەشەخۆراکەی کە کۆگا کراوە بەشی ساڵێکی تەواو دەکات و مانگانە بەشەخۆراک لەوادەی خۆیدا بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکرێت.

ئەوەشی خستووەتە روو، هەنگاوی پێویست بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆراک گیراوەتە بەر و هیچ مەترسییەکی لەسەر نییە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاندبوو، بەردەوام دەبن لە دابینکردنی بڕی پێویست لە پێکهاتەکانی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان.













گەلەری